وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن داوایەکی لە عادل عەبدولمەھدی کرد
لڤین:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا، وەزیرە ئەمریکیەکە پشتیوانی خۆی ڤۆ سەرۆک وەزیران دەربڕی.
حکومەتی عێراق، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لەوە دەکات لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە حکومەت خۆپیشاندەران دەپارێزێت و داواکارییەکانیان جێ بەجێ دەکات.
لەبەرامبەردا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ .عادل عەبدولمەهدی و حکومەتی عێراق دەربڕیوە و داوایکردووە حکومەت خۆپیشاندەران بپارێزرێت، وداواکارییەکانیان .جێبەجێ بکرێت
1792 جار بینراوە