هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

12.11.2019

لڤین: 
لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق درا كە بڕیاربوو كەركوكیش بگرێتەوە. 

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیار بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ كاتێكی نادیار درا.

ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەردوو پرۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بۆ دەنگدان و  پەسەندكردنی.

249 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations