چەند بەرپرسێكی كەركوك فەرمانی دەستگیر كردنیان بۆ دەرچوو

12.11.2019

لڤین: 
دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند،چەند بەرپرسێك لە پارێزگای كەركوك تێوەگلاون بە خراپ بەكارهێنانی سامانی نیشتیمانی و سەرجەم ئەو پارانەیان بۆ كاری تایبەتی خۆیان خەرج كردووە كە تەرخانكرابوون بۆ ئاوەدانی لە شار و شارۆچكە و قەزا و گوندەكانی پارێزگاك
ە.

لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە لەو بارەیەوە بڵاوی كردووەتەوە ئەوەش خراوەتە روو  "تۆمەتباری سەرەكی لە دۆسیەكەدا پارێزگاری ئێستای كەركوكە كە راسپێردراوە بە كاروباری دارایی".

دەستەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە "بڕەپارەیەكی زۆری سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان خراپ بەكارهێنراوە بۆ خەرجی میوانداری".

دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك بەو هۆیەوە بەپێی ماددەی ٣٤٠ له یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شەش تۆمەتبار كردووە، لەنێویاندا سكرتێری پارێزگار، لێپرسراوی نوسینگەكەی، لەگەڵ بەرێوەبەرەكانی بەشی وردبینی و ژمێریاری و گرێبەست و سەرەكی لیژنەكانی كڕینی یەك و دوو.

1149 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations