بۆردومانی شارەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد

12.11.2019

لڤین: 

دوای کوشتنی سەرکردەیەکی سەربازی لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئێسرائیل ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ باری نا ئاسایی راگەیاند.

دوای ئەوەی بەھا ئەبو عەتا سەرکردەیەکی سەربازی فەڵەستینیەکان بە بۆردومانی ئیسرائیل کوژرا حەماس و بزوتنەوەی جیھاد باری نائاساییان لە کەرتی غەزە راگەیاند، ئیسرائیلیش دەوامی خوێندنگەکانی لە تەلئەبیب راگرت و داوای لە ھاوڵاتیان کرد روو ژێر زەمینەکان بکەن .

ھاوکات لەبەیانی ئەمرۆوە فەڵەستینیەکان دەستیان کردووە بە موشەکبارانی چەند ناوچەیەک کە شاری تەل ئەبیب و شارۆچكەی سیدرۆتی کردووەتە ئامانج.

ھەردوو گروپە فەڵەستینیەکە ھەڕەشەی ئەوە دەکەن کە وەڵامەکانیان بۆ ئیسرائیل سنور نن

اناسێت بەھۆی کوشتنی سەرکردە سەربازیەکەیان. 

13338 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations