موقتەدا سەدر ئاراستەی هەڕەشەكانی گۆڕی

12.11.2019

لڤین: 
رێبەری رەوتی سەدر هەرەشە لە ئەمریكا دەكات ئەگەر جارێكیتر دەستوەردان لە كاروباری عێراق بكات ئەوا خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بە فەرمانی راستەوخۆ ئەنجام دەدات و ئەمریكا لە عێراق كۆتایی پێ دەهێنێت. 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەداوین هەڵوێستیدا لەبارەی دۆخی عێراق رایگەیاند: ئەمریكا داوای كردووە ئینتەرنێت لەسەر هاوڵاتیانی عێراق نەبڕدرێت، لە كاتێكدا ئەمریكا خۆی كۆنترۆڵی ئینتەرنێتی بەدەستەوەیە.

ئەو لە راگەیەندراوێكی نوسراودا باس لەوەش دەكات كە "ئەمریكا دیسان سەلماندیەوە كە زیندەوەری خۆتێوەگلێنەری كاروباری خەڵكی ترە. ڕێگە نادەین ئەمریكا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی عێراق بێت و عێراق وەكو سووریا لێ بات.

رێبەری رەوتی سەدر كە لە چەند رۆژی رابردوو تۆمەتبار كرا لەسەر ئەوەی كە رێكەوتنی كردووە بۆ مانەوەی سەرۆك وەزیرانی ئێستا، بەڵام لە راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆیدا دەشڵێت "ئیتر بەسە دەستێوەردان لە كاروباری عێراق، عێراق ڕیشسپی خۆی هەیە و دەتوانن پارێزگاری لێ بكەن، پێویستیان بە دەستێوەردانی ئەمریكا و هیچ لایەنێكی تر نیە".

6561 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations