وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هەندێك كردەوەی خۆپیشاندەران تاوانكاریە

11.11.2019

لڤین:
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند كە چیتر هێزەكانیان رێگە نادەن خۆپیشاندەران زیانیان پێ بگەیەنن و باس لەوەش دەكات كە بەشێك لە خۆپیشادەران و بەچەك تەقە لە هێزە ئەمنیەكان دەكەن.

عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند: چیتر ڕێگە بە خۆپیشاندەران نادەین زیان بە هێزە ئەمنیەكان، بگەیەنن و لێپرسینەوەی یاسایی ئەنجام دەدەین. 

ناوبراو وتیشی: ئەو بۆمبە فرمیسك ڕێژەی هێزە ئەمنیەكان بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران بەكاری دەهێنن هیچ زیان و كاریگەریەكی خراپی نیە، ئەوەی باش دەكرێت تەنها دەنگۆیە و بۆ ناشیرینكردنە.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق گومان لە باڵەخانەی خۆپیشاندەران دەكات و دەڵێت "لە ناو باڵەخانەی چێشتخانەی توركی ( باڵەخانەكەی تەحریر) كاری تاوانكاری زۆر كراوە و هەندێك لە خۆپیشاندەران لەناو ئەو باڵەخانەیەدا بۆمب دروست دەكەن و بەچەك تەقە لە هێزە ئەمنیەكان دەكەن.

خەڵەف ئەوەشی راگەیاند:  ئاژەوەگێڕ و گێرەشوێنەكان دەستیان بەسەر سێ پردی شاری ناسریەدا گرتووە و هەندێك لە كردەوەی خۆپیشاندەران پەیوەندی بە چاكسازیەوە نیە و تاوانكاریە. لە ناوچەی خەلانی هەندێك ڕووداوی دزی و ڕاوروتی ماڵ و دووكانە بازرگانیەكان ڕویداوە.

408 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations