ژمارەی کورسی پەرلەمانی عێراقی کەم دەکرێتەوە وکاندیدی حزب نامێنێت

11.11.2019

لڤین:

پڕۆژە یاسای هەمواری هەڵبژاردنەکانی عێرق ئارستەی ئەنجومونی نوێنەران کرا و چەندین گۆڕانکاری تیادا کراوە.

بە پێی پڕۆژە یاساکە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان کەمکراوەتەوە و لە ٣٢٩ کورسیەوە کراوەتە ٢١٣ کوەسی و بەوەش پشکی زۆرینەی پارێزگاکن کەمکراوەتەوە. 

بەگوێرەی ھەموارە نوێیوکە کەرکوک ژمارەی کورسیەکانی لە ١٢ کورسیەوە دابەزیوە بۆ ٨ کورسی و سلێمانی لە ١٨ کورسیەوە دابەزیوە بۆ ١٢ و ھەولیر لە ١٥ وە کراوە بە ١٠ و  دھۆک لە ١١ کراوە بە ٧ کورسی.
بەگوێرەی پڕۆژەکە کاندید بۆ لەمەودوا کاندیدی تایبەتیە و حزبەکان کاندیدیان نامێنێت و ھەر کەسێک لەاەر ئاستی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت خۆی کاندید بکات.
لە پرۆژە یاساکە  دیاریکراوە کە کاندید دەبێت تەمەنی ٢٥ ساڵ بیت ئەمە لە کاتێکدا پێشتر ٣٠ ساڵ بوو.

5316 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations