حکومەتی عەلی بابا

10.11.2019

لڤین: لەھەژماری هونەر تۆفیق وەرگیراوە

فەرمانەکەی حکومەت سەبارەت بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵوخاشاک لە هاوڵاتیان کارێکی باشە ، بەمەرجێک عەلی بابایانە نەبێت .
کۆی خانووەکانی پارێزگای سلێمانی بریتی یە لە ٥٥٠ هەزار ماڵ ، لەگەڵ ٤٨ هەزار لەدوکان و بازار بەپێ ی تۆماری تاپۆ و مۆڵەتی پیشە وەرگرتن .
٥٥٠ هەزار ماڵ بەمانگی ٥ هەزار دینار دەکاتە نزیکەی ٣ ملیارد دینار ، ٤٨ هەزاری بازاریش دەکاتە نزیکەی یەک ملیارد . واتە مانگی ٤ ملیارد ، ساڵی ٤٨ ملیارد دینار .
وەکو بازاڕی عەلی بابا پیشانی ئەدات هەر کارگەیەکی ریسایکلین بۆ پاشماوە و خۆڵوخاشاک لە مەعدەنی جیاواز نرخەکەی ٣٠٠ هەزار دۆلارە . ئەگەر لەجۆری فرە وزەی، فرەکاربێت  ، کارگەکە  بایی ١،٥ ملیۆن دۆلارە بۆشارێکی ٥٠٠ هەزار کەسی . واتە بەبڕی ئەو پارە کۆکراوەیە ، وەک سایتی عەلی بابا بۆ حکومەتەکانی عەلی بابای پێشنیارکردووە ، دەتوانرێت لەهەر شارێکدا کارگەیەکی ریسایکلینیش بکرێتەوە . وەکو شاسوار عەبدولواحیدیش داوایی دەکات ، لەو پرۆژەی ریسایکلینەوە حکومەت ئەگەر وەکو بازاڕی  عەلی بابا بیری لێبکاتەوە ، قازانج لە پاشماوەکانیشی دەکات بۆ کۆکردنەوەی میتاڵ و کەرەستەی خاو و پەینی کشتوکاڵی و سەرچاوەی وەزی کارەبا . 
باشترە حکومەت وەک عەلی باباکەی ریسایکلینەکە بیری لێبکاتەوە . دەنا هەر وەکو عەلی باباکەی تر فەرمانەکەی دەرکردبێت ، نەدانی پارەکە لەدانی باشترە .

727 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations