ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نوسینەوەی دەستوور زیاد کرا

10.11.2019

لڤین:

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق لە سێ کەسەوە کرا بە شەش کەس.

نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران، ئەووش دوای نوسراوی جێگری سەرۆک بووە و بە پشتیوانی ئەندامانی لیژنەکە و فراکسیۆنەکان بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی رێبوار ھادی".

1205 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations