سەرۆكی بەرشەلۆنە لەبارەی ڤاڵڤێردی چی وت؟

09.11.2019

لڤین: 
جۆسێپ بارتۆمیۆ، سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند: ئامادەكاریمان كردوە بۆ دوای وازهێنانی میسی لە یاری كردن تا یانەكە بەردەوام لە لوتكەدا بمێنێتەوە.

ناوبراو لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا وتیشی: دوو تا سێ وەرزی تر میسی كاپتنی یانەكەمان دەبێت، هەر ساتێك میسی وازی لە یاری كردن هێنا ئەوا بە دڵنیاییەوە شوێنی لە یانەی بەرشەلۆنە هەیە بە درێژایی ژیانی.

سەرۆكی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد كە بۆندی میسی لە ٢٠٢١ كۆتایی دێت "بەڵام ئێمە ئیرادەمان بەهێزە و بۆندەكەی میسی درێژ دەكەینەوە".

ئەو لەبارەی ڤالڤێردی وتی "ڕاهێنەرێكی نمونەییە لە پێناو تێگەیشتن لە نێوان یاریزانە بە ئەزمونەكان و یاریزانە لاوەكان" ئێمە یاریزانی لاومان هەیە كە داهاتویەكی گەشی هەیە وە بۆندی نوێش لەگەڵ یاریزانانی یانەكانی تر دەكەین لە داهاتوودا،وە بیرمان نەچێت لاماسیاش یاریزانی ئاست بەرز پێدەگەینێت لەبەرئەوە دڵخۆشم بە مانەوەی بەرشەلۆنە لە لوتكەدا لە دوای وازهێنانی میسیش.

بارتۆمیۆ باسی لە ئاستی عوسمان دیمبلی كرد و بە یاریزانێكی بێ شانسی وەسف كرد وتی : یاری كردن لە بەرشەلۆنە هەروا ئاسان نیە، دیمبلی چانسی نیە بە هۆی زۆری پێكانەكەیەوە بەلام ئێمە متمانەی تەواومان پیێەتی كە داهاتویەكی گەشی هەیە.

سەرۆكی بەرشەلۆنە رونیكردەوە كە "كۆتینۆ لەگەڵ شێوازی یاری كردنی بەرشەلۆنە زۆر خۆی نەگونجاند، بەڵام ئێمە بە خواستن بەخشیمان بە یانەی بایرن میونشن، بەڵام كۆتینۆ هەموو كات وەك یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان دەمێنێتەوە."

ئەو نەیشاردەوە كە یانەكەی هیوایەكی زۆریان بە ئاست بەرزی گریزمان و ئەنسۆ فاتی هەیە، دی یۆنگ-یش كەسایەتیەكی زۆر بەهێزی هەیە لە بەرشەلۆنە و داهاتوویەكی گەشی یانەكەیە.

635 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations