سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی سیستانی دەداتەوە

09.11.2019

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی بەپەلە وەڵامی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقیدایەوە و رایگەیاند چەندین چاكسازیمان بەدەستەوەیەكە جیاوازترن لەوانەی پێشتر راگەیەندراون. 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەڵامی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقیدایەوە و چەند بەڵ]َنێكی نوێی راگەیاند، تیایدا جارێكیتر هەڕەشەی دەستكاری كردنی موچەی پلە باڵاكان دەكات. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: گۆڕانكاری لە پێدانی پلەی وەزیفی دەكەین و بەگشتی لە وەزارەتەكەماندا چەندین بەرنامە داندراوە بۆ گۆڕانكاری.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەو بڕیاری چاكسازیانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە دەركراون، چاكسازی نوێی تریشمان بەدەستەوەیە وەكو كەمكردنەوەی موچەی بەرپرسانی باڵا بۆ نیوە، گۆڕانكاریی لە پلەبەندی موچە بۆ ئەوەی دادپەروەریی بێتە كایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: خۆپیشاندانەكان لەپێناو ئەنجامدانی گۆڕانكاریین و چاكسازی دەكەین لەكۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن. یاسای كار لەنێوان كەرتی تایبەت و گشتیدا ڕێكدەخەینەوە و یاسایی ژمارە ٢٣٧ بۆ قەدەغەكردنی چەك هەڵگرتن جێبەجێدەكرێت.

سەرۆك وەیزران باس لەوەش دەكات كە حكومەت لێكۆڵینەوە دەكات لە دۆسیەی خۆپیشاندانی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان و هیچ خۆپیشاندەرێك بە دەستگیركراوی نامێنێەوە.

3313 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations