وەزارەتی تەندروستی مامەڵەکردنی لەگەڵ بەشێک لە دەرمانخانەکان رادەگرێت

08.11.2019

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا مامەڵەکردنی لەگەڵ بەشێک لە کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان رابگرێت ھەرکات مەرجەکانیشی جێبەجێ نەکەن مۆڵەتەکانیان ھەڵدەوشێنێتەوە.

بە بڕیاری وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم بڕیاردرا ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە تا وەکو ئێستا پابەندنەبوونە بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی نوێی هەڵگرتن و کۆگا کردنی دەرمان، لە مانگی داهاتوو چالاکیەکانیان رادەگیرێت.

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، راشیگەیاند: ئەو شوێنانە مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت لە کەرتی گشتی و تایبەت تا وەکو ماوەی یەک مانگ، دواتر ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرپێچی و پابەند نەبێت بە ڕێنمایێەکان لە سەری ساڵی نوێوە مۆڵەتی کارکردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە و کۆمپانیاکەی دادەخرێت بە یەکجارەکی.

679 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations