بۆیەكەمجار كورد رێكەوتنی نوسراوی لەگەڵ ئەمریكا واژۆ كرد

07.11.2019

لڤین: 
بۆ یەكەمجار لە ئیدارەی نوێ ئەمریكیدا كورد رێكەوتنی نوسراوی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامدا بە گوێرەی رێكەوتنەكە رۆڵی هێزە ئەمریكیەكان لە سوریا دیاری دەكات.  

هەرچەندە تا ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هیچ رێكەوتنێكی نوسراوی لەگەڵ هێزە كوردیەكان ئەنجام نەداوە، بەڵام بەشێك لە میدیاكان باس لەوە دەكەن بۆیەكەمجار رێكەتنی نوسراو ئەنجام دراوە. 

رێكەوتنەكە لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەمەریكا بە شێوەی نوسراو بووە بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و پاراستنی دامەزراوە ستراتیژی و نەوتیەكانی باكور سوریابووە.

14263 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations