دوو کرێکار بە کارەبا گیان لەدەست دەدەن

07.11.2019

لڤین:

دوو کرێکار لە شاری رانیە دوای کەوتنە خوارەوەیان لە بینایەک کارەبا لێیان دەدات و گیان لە دەست دەدەن.

شەوی رابردوو تەرمی دوو كرێكار بەناوەكانی (س.م) و (م.س) رەگەزی نێر دانیشتوی رانیەن، گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی رانیە کەلەكاتی كاركردن لە بینایەكی سێ نهۆمی گیانیان لە دەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی راپەڕین "رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە هەردوو كرێكارەكە لە بینایەكی سێ نهۆمی لە ناو بازاڕی رانیە خەریكی بەستنی ئەسكەلە بوون و لە هەمانكاتدا سیمی ئەسكەلەكە پچڕاوە و كرێكارێكیان كەوتۆتە خوارەوە كرێكارەكەی تریش ویستویەتی هاوڕێكەی رزگار بكات لەئەنجامدا ئەویش دەكەوێتە خوارە و پاشان بەهۆی بەركەوتنیان بە تەلی كارەباوە كە تەزوی لەسەر بووە هەردوو كرێكارەكە گیان لە دەستدا".

پۆلیسرونیشی دەکاتەوە "دوای توێكاری پزیشکی بۆ تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی رانیە رادەستی كەس و كاریان كرانەوە. پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لەسەر رووداوەكەش سێ كەس بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 411 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەرداوامە"

469 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations