ئەمریكا داوایەك لە سەركردە عێراقیەكان دەكات

06.11.2019

لڤین: 
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق داوا لە سەركردەكانی ئەو وڵاتە دەكات بە زوترین كات وەڵامی داخوازی خۆپیشاندەران بدەنەوە و دەست بكەن بە چاكسازی و وەڵامی ئەو كەسانەش بدەنەوە كە سەروەریەكەی پێشێل دەكەن. 

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، واشنتۆن پشتگیری عێراقێكی سەقامگیر و گەشەسەندوو دەكات كە توانای بەرگریكردن لە گەلەكەی لە دژی گروپە توندڕەوەكان هەبێت، بتوانێت بەرپەرچی ئەو كەسانە بداتەوە كە دەیانەوێت سەروەری و دیموكراسیەكەی هەڵبوەشێننەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ئەو باڵوێزخانەیە تیایدا دەشڵێت، لەكاتێكدا جیهان چاودێری پەرەسەندنی رووداوەكانی عێراق دەكات، پێوسیتە لەسەر حكومەتی عێراق و سەركردە سیاسییەكان بە خێرایی و بە جدی وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەران بدەنەوە كە داوای چاكسازی دەكەن، بە سەركوتكردنی ویستی گەلەكەی، هیچ داهاتوویەك بۆ عێراق نییە.

1118 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations