تەندروستی هەولێر: ئەو كێكەی حەبەكەی تیادایە بۆ خواردن شیاوە

06.11.2019

لڤین: 
بەرێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بەگوێرەی پشكنینی تاقیگەی ناوەندی خۆراك /هەولێر دەركەوت ئەو كێكەی كە حەبەكەی تیادا دۆزرایەوە شیاوی خواردنە.

بەرێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە بەگوێرەی پشكنینی تاقیگەی ناوەندی خۆراك/ هەولێر كێكی لۆبۆ شیاوی خواردنە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروسی هەرێم، پێشتر بریاری پشكنینی بۆ ئەوكێكەی دەركردبوو، بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، جەختی كردەوە كە نمونەی ئەو كێكە لە تاقیگە، پشكنینی تەواوی بۆكراوە شیاوی خواردنە.

2125 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations