بەهای دۆلار بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبویەوە

05.11.2019

لڤین:
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریكی، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ماوەی ئەم ساڵدا ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە. 

لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا لە هەرێمی كوردستان  ناجێگیرە و بەزبوونەوەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٢٢ هەزار و ٤٠٠ دینار.

هەرچەندە بەیانی ئەمڕۆش نرخی دۆلار بەرزبوو بە شێوەیەك  ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی ١٢١ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو. بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بەهای دراوەكە بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز بووەتەوە. 

5597 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations