یۆنان پەنابەران دەنێرێتەوە

05.11.2019

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند بەهۆی زۆری ژمارەی پەنابەران لە وڵاتەکەی ناچارن چی تر چاوپۆشی لەمانەوەی پەنابەران و ئەو ژمارە زۆرەیان نەكەن و رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكەنەوە.

كێریاكۆس مێتسوتاكیسو سەرۆك وەزیرانی یۆنان، رایگەیاند: لەبەرزۆری ژمارەی پەنابەر لەڵاتدا، چی تر چاوپۆشی لەمانەوەی پەنابەران و ئەو ژمارە زۆرەیان ناكەین و رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكەینەوە.

ئەو دواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە لە رووی یاساییەوە کاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی چیتر چاوپۆشی لەو پەنابەرانە نەکرێت كە لە یۆنان دەژین و مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە بەڵام دەبێت رەچاوی دۆخی ئەو پەنابەرانە کرێت كە ژیانیان لە مەترسیدایە.

پەرلەمانی یۆنان بە هۆکاری زۆری ژمارەی پەنابەران لە وڵاتەکەیدا دەیەوێت پێشنیارەکانی سەرۆك وەزیران جێبەجێبكات و پێشینەش تەنیا بەو پەنابەرانە بدرێت كە باردۆخیان زۆر خراپە.

1136 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations