ئێران داوای بەپەلە بەجێھێشتنی عێراق دەکات

04.11.2019

لڤین:

کونسوڵگەری ئێران لە کەربەلا داوا لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات ھەرچی زووە عێراق بەجێ بھێڵن لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە بۆیان گونجاو نیە.

میرمەسعود حسێنیان، سەرکونسوڵگەری ئێران لە کەربەلا،دوای سوتاندنی کونسوڵخانەکەی  رایگەیاند:پێویستە ھەرچی زووە زیارەتکارانی شارە پیرۆزەکان کە ئێستا سەردانی ئەو ناوچانەیان کردووە بگەڕێنەوە لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە بۆ زیارەتکاران گونجاو نییە.
لە ماوەی دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی بەغدا و باشووری عێراق، ئەمە دووەمجارە هێرش دەکرێتە سەر کونسوڵخانەکانی ئێران. 

یەکێک لە دروشمەکانی خۆپیشاندەران ئەمەیە کە دەڵێن: عراق حرە حرە... ایران برە برە.. عێراق ئازادە، ئێران بڕۆ بڕۆ.

11097 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations