ئەمریکا ھەڕەشە لە چەکدارە سوریەکانی سەربە تورکیا دەکات

04.11.2019

لڤین:

 وتەبێژیێک بەناوی هێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا ڕایگەیاند لە نزیك شارۆچكەی سەرێكانی بە بەتۆپی دورهاوێژ هێرشكراوەتە سەر هێزەكانیان.

ئەو وتەبێژەی ھێزە ئەمریکیەکان  رونیکردەوە لە هێرشەكەدا هیچ سەربازێكی ئەمەریكی بریندار نەبووە .
ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد بەمافی خۆیان دەزانن وەڵامی هەر هێرشێك بدەنەوە کە بکرێتە سەریان ئەگەر لە هەر لایەنێكەوە بكرێتە سەریان.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند چەکدارنی سەر بە تورکیا ھێرشیان کردووەتە سەر یەکەییەکی ئەمریکی لە نزیکی تل تەمر.

6840 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations