نرخی ئەمپێری كارەبای سلێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاری كرا

03.11.2019

لڤین: 
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی رابردوو دیاری كرد و ئاشكرای دەكات نرخی هەر ئەمپێرێك بۆ مانگی رابردوو لە 2 هەزار بۆ 3 هەزار دینار بووە. 

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدی ئەهلی بۆ مانگی رابردوو بە (42) دینار دیاریكرا و مۆلیدەكانیش بە تێكڕایی لە نێوان (50) بۆ (70) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (2) هەزار بۆ (3) هەزار دینار دەبێت".

قایمقامیەت ئاشكراشی دەكات "خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ ئەم مانگە بەم جۆرە دەبێت؛ بەیانیان لە كاتژمێر 6:30 بۆ 8 ی بەیانی و كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی  شەو،  بەڵام رۆژانی هەینی لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو لە ئامادەباشیدا دەبن،  هەر كاتێك كارەبایی نیشتمانیی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن".

1475 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations