مەزڵوم كوبانێ پەیامێك ئاراستەی وەرزشوانە كوردەكە دەكات

03.11.2019

لڤین: 
فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیامێك ئاراستەی ئەو وەرشوانەی بواری بۆكسێن دەكات كە سبەینێ لە ئەمریكا یاری دەكات پێشبینی دەكرێت پەیامێك لەدوای یاریەكە بۆ هاندەرانی بدات و پشتگیری كورد لە رۆژئاوای كوردستان بكات. 

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، لە تویتەری خۆیەوە پەیامێكی ئاراستەی ماكوان ئەمیری خانی كردووە كە وەرزشوانێكی بواری بۆكسێنە لە كێشی 66 كگم لە ئەمریكا دواین رووبەڕبونەوەی هەیە. 

كۆبانێ لە تویتەكەیدا سڵای لەئازایەتی ئەو وەرزشوانە كردووە، هیوای هەموو سەركەوتنێكی بۆ ئەخوازێت، جگە لەوەش هیوای خواستووە كە بتوانی ببێتە دەنگی ئەوان و "هەموو ئەو هەوڵانەی كە بۆ پاكتاوی نەژادی و گۆڕینی دیمۆگرافی" پیشانی جیهان بدەی كە كوردەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئێستا ڕوبەڕوی بونەتەوە.

4558 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations