شێوازی خۆپیشاندانەكانی عێراق گۆڕا

03.11.2019

لڤین: 
لە هەریەكە لە شارەكانی بەغداد و ناسریە شێوازی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان یعێاقی گۆڕاوە و رێگا سەرەكیەكان دادەخرێن و مانگرتنی گشتی دەست پێدەكات. 

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، خۆپیشاندەرانی عێراقی زۆربەی پردە سەرەكییەكانیان لە شاری (ناسرییە) داخست كە پردی سەرەكی شارەكەن و داوای مانگرتنی گشتی لە شارەكان دەكرێت. 

دوێنێ خۆپیشاندەران داوایان كردبوو لە هەموو شارەكان پردە سەرەكیەكان دابخرێن و مانگرتنی گشتی رابگەیەندرێت، بۆئە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە سەرجەم شارەكان دەستیان كردووە بە جێبەجێ كردنی ئەو پلانە و خۆپیشاندەران زۆربەی شەقامەكانی بەغدایان داخست و، داوای "مانگرتنی مەدەنی گشتی"یان كرد.

8618 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations