ئەو مۆبایلەی نیو كیلۆ زێڕی پێوەیە

02.11.2019

لڤین: 
كۆمپانیایەكی رووسی كاری جوانكاری بۆ مۆبایلێكی ئایفۆن كردووە و كە نیو كیلۆ زێڕی تیادا بەكار هێناوە و بەوەش بووەتە گرانترین مۆبایلەكانی جیهان. 

كۆمپانیای CAVIAR ی رووسیا، مۆبایلێكی نمایش كرد لەجۆری Iphone 11 pro، پرووكاری دەرەوەیان بە نیو كیلۆ زێڕی عەیار 18 رازاندووەتەوە.

كۆمپانیاكە بڕیاریداوەئەو مۆبایلە بە چەند شێوەیەك بخاتە بازاڕەوە كە جۆرێكیان نرخەكەی بە 70 هەزار دۆلارە، جۆرێكی دیكەشیان كە میمۆریەكەی 512 گێگایە نرخەكەی دەگاتە 71 هەزار دۆلار.

747 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations