دوای هاتنی ترەمپ قەرزەكانی ئەمریكا 16% زیادی كردووە

02.11.2019

لڤین: 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتەكەدا قەرزی حكومەتی وڵاتەكە گەیشتووەتە 23 تریلیۆن دۆلار. 

 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، بڕی قەرزی 17 ترلیۆن هاوكات قەرزی دەزگاكانی حكومەتیش گەیشتووەتە 6 ترلیۆن دۆلار، ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەو كاتەوەی ترەمپ بووەتە سەرۆكی وڵاتەكە قەرزەكانی وڵاتەكە 16% بەرز بووەتەوە.

قەرزەكان پێ شەوەی ترەمپ بێت بڕی 19 تریلیۆن دۆلار بووە زیادەی تێچووی قەرز و سوودی بانكی هۆكاری ئەو ئاستە بەرزەی كۆی قەرزی ئەمەریكایە، كە بۆ بودجەی وڵاتەكەشی قەرزكردووە.

777 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations