حەشدی شەعبی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە هەڵێستی خۆی راگەیاند

01.11.2019

لڤین: 
حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێ بكرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێك دەستوەرنادەنە بابەتی سیاسی و خۆیان لەو بابەتانە بە دوور دەگرن.

دەستەیحەشدی شەعبی عێراقی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە رایگەیاند: پشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەران بۆ باشتر كردنی ڕەوشی ژیانی هاوڵاتیان دەكەین.

لەو بەیانەدا حەشد ئەوی رونكردووەتەوە كە ئەوان بەهۆی ئەوەی لایەنێكی سەربازین ناتوانن دەست وەربدەنە كاری سیاسیەوە و دەڵێت: ئێمە دەستوەرنادەینە كاروباری سیاسی لە ناوچەكە، چونكە ئێمە هێزی پاراستن و یەكپارچەیی عێراقین، ئەركی ئێمە پاراستنی عێراقە لەبەرامبەر تیرۆریزم.

ئەوەشی رونكردووتنەوە كە لەماوەی ڕابردوودا رووبەڕوی خۆپیشاندەران بوبنەوە بە پڕوپاگەندەی ناو دەبات و لەوبارەیەوە دەڵێت "چەند پروپاگەندەیەك بڵاوبوەوە لەبارەی ئەبومەهدی موهەندیس بەرپرس لە حەشدی شەعبی لە ناوچەی جادریە كە گوایە ڕوبەرووی خۆپیشاندەران بووەتەوە، ئێمە جەخت دەكەینەوە كە ئەلموهەندیس هیچ مقەرێكی لە جادریە نیە  و ناوبراو لە ناوچەی سەوزی بەغدا دادەنیشێت".

1481 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations