وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە پەیوەندی بە توركیاوە دەكات

01.11.2019

لڤین: 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا باسیان لە پرسی رۆژئاوای كوردستان كراوە و هەندێك بابەتی تایبەت بەسوریا گفتوگۆی لەبارەوە كراوە. 

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند پەیوەندیەكی تەلەفونی "لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، هاوتا توركەكەم پەیوەندی تەلەفۆنیم ئەنجامدا و تیایدا باسی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان لە سوریا كرد."

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكیدا باسی لەوەش كرد لە پەیوەندیە تەلەفونیەكەدا باسمان لە گرنگی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی 17ی مانگ كردووە بە پێویست زانراوە "سەرجەم هێزە توركییەكان، هێزە پاڵپشتیكراوەكانی توركیا و هێزەكانی یەپەگە لە ناوچەكە بەردەوامبن لە پابەندبوونیان بە رێككەوتنەكە".

4413 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations