ئەریکا و سعودیە ژمارەیەک ناوەند و کەسایەتیان بەھۆی ئێرانەوە سزادا

31.10.2019

لڤین:

ئەمریکا و سعودیە بەھاوبەشی ٢١ دەزگا و چوار کەسیان خستە نێو لیستی تیرۆرەوە بەھۆی ئەوەی پەیوەندیان بە ئێرانەوە ھەیە.

کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی،  رایگەیاند: ناوەندی بە ئامانجگرتنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر (TFTC) کە لە ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو پێکهاتوون، بە ھۆی یارمەتیدانی چالاکییە تیرۆریستییەکانی حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسداران، ٢١ دەزگا و چوار کەسیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەو دەزگا و کەسانە هەموو سەروەت و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن و هەموو کارکردنێک لەگەڵ ئەمانە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ قەدەغەدەکرێت.
ناوی ئەو دەزگا و کەسانەی کە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە پێکھاتووە لە ھەریەکە لە: بەسیج کە هێزێکی سەربە سوپای پاسدارانە، دەزگای هاریکاری بەسیج ''بانکی مەهر'' و ''بانکی میللەت''، هاوکات شیبل موحسین زەیدی کە لە دایکبووی عێراقە و پەیوەندی هەیە بە حزبوڵڵا، سوپای قودس، سوپای پاسدارانەوە،  یوسف هاشم کە پەیوەندی بە حزبوڵوە هەیە و لەدایکبووی لوبنانە،  محەمەد عەبدولهادی فەرحاد لەدایکبووی کوێتە و پەیوەندی بە حزبوڵڵاوە

404 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations