گارس بەیڵ لە ریاڵ دەڕوات

31.10.2019

لڤین: 
ئەستێرە وێڵزیەكەی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەگواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە خولی چینییەوە بكات یانەكەشی بۆ جێگەكەی بیری لە یاریزانێك كردووەتەوە.

گاریس بەیل، ئەستێرەی وێڵزی یانەی ریاڵ مەدرید، بەشێوەیەكی فەرمی داوای لە ئیدارەی ریاڵ مەدرید كردووە رێگەی بدەن سەردانی لەندەن بكات.

هەر بەو هۆیەشەوە گاریس بەیل لە یارییەكەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر لیگانیس دورخرایەوە، ئەو یاریزانە لە لەندەن چاوی كەوتووەو بە بەڕێوەبەری كارەكانی و باسیان لەداهاتوی كردووە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەكانی ئیسپانیا گاریس بەیل دەیەوێت بچێتە خولی چینی و چونكە لە ماوەی رابردووشدا ئەو یاریزانە ناكۆكی لەگەل زیدانی راهێنەر بۆ دروست بووە. 

میدیاكان باس لەوە دەكەن كە یانەی ریاڵ بۆ شوێنگرتنەوەی چاودێری حەكیز زیاچ یایزانی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی دەكات. 

409 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations