ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی سێ شەممەی تەواو دەكات

31.10.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لە سەر داواكاری خۆپیشاندەران و چاكسازییە گشتییەكان كۆ دەبێتەوە و داواش لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت لە دانیشتنەكە ئامادە بێت.
 

بەهۆی ئەوەی لە دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران داوای بەپەلە ئامادەبونی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرا بەڵام ئامادە نەبوو پێدەچێت ئەمڕۆ ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت.

ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆیە لە بارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی جێبەجێ كردنی داخوازی خۆپیشاندەران كە ژمایەكی زۆر قوربانیان داوە. 

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ درێژكراوەی دانیشتنی پێشووی ئەنجومەنەكەیە لە رۆژی سێ شەممەدا بەهۆی ئەوەی بە كراوەیی دانیشتنەكە بەجێهێڵدرا، جارێكیتر گفتوگۆ لەبارەی داخوازی خۆپیشاندەرانەوە دەكرێت. 

279 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations