كورتی باڵاو هۆكارەكانی

31.10.2019

ئامادەكردنی: دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی*


نیشانەكانی و شێوازی چارەسكردنی:


ـ كورتی باڵا یان كورتە باڵایی بەوە پێناسە دەكرێت كە باڵایی مرۆڤ كەمتر بێت لە باڵای ئاسایی بە گوێرەی تەمەن و ڕەگەز و كێش و دەتوانرێت دەستنیشان بكرێت كاتێ مناڵی كەمتر بێت بەگوێرەی چارتی گەشەی مناڵ. پ باڵای مرۆڤ لە تەمەنی ( ۲٥ ساڵ ) دەوەستێت بەڵام زۆرینەی كچان لە ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و كوڕان لە ( ۱۸ ساڵ ) دا گەشەی باڵایان ئەوەستێت.

-گرنگترین هۆكارەكانی كورتە باڵایی:

۱ـــ بۆماوەیی: ئەگەر مناڵەكە باوك یان دایكی یاخود هەر دووكیان كورتە باڵا بوون: ئەوا شتێكی زۆر چاوەڕوان كراوە كە ئەو مناڵە باڵای كورت بێت.

۲ـــ هۆكاری نەخۆشی:
ـ بەدخۆراكی
ـ كەمی ڤیتامین دی و ئێسكە نەرمە
ـ كەمی هۆرمۆنی گەشە یان سستی یا نەبوونی هۆرمۆنی گەشە
ـ شەونخوونی و كەمخەوی و تێك چوونی خەو
ـ نەخۆشی درێژ خایەن وەك ڕەبۆ و شەكرە و سستی و وەستانی گورچیلە و هەندێك نەخۆشی تری گورچیلە و سك چوونی بەردەوام و هەوكردنی كۆئەندامی هەرس.
ـ هەندێك جۆری كەم خوێنی وەك سەلاسیمیا و كەمخوێنی سكەڵ سێڵ
ـ قەڵەوی لە مناڵ
ـ كۆرپەی ناكام و بوونی بەدخۆراكی لە دایك دا كاتی سكپڕی
ـ نەخۆشی بۆماوەیی وەك كۆنیشانەی تێرنەر و داون و نەخۆشی كوشینگ و گەشە نەكردن و پوكانەوەی غودەی نوخامی
ـ سستی غودەی دەرەقی
ـ هۆكاری سایكۆلۆژی وێنەی بێبەش بوون لە سۆزی دایك و باوك یان لەدەست دانی دایك یان باوك یان كەسێكی نزیك ، هەروەها بوونی سترێسی زۆر و بەردەوام.
ـ بەكارهێنانی دەرمانی ستیرۆیدەكان وەك دیكسۆن و كۆرتیزۆن
ـ نەخۆشی بۆماوەیی بڕبڕەكان و نەرمی كڕكراگە و شەلەل دەماغ و نەبوونی تەركیز كە هەندێ جار وەك ئۆتیزم دەست نیشان دەكرێت .
۳ـ كورتەباڵایی جەستەیی؛ لە ئەم حاڵەتەدا ئێسكی مناڵەكە گەشە ناكات وەك پێویست و لە ئێسكی مناڵێكی تەمەن بچوكتر لە تەمەنی خۆی دەچێت و دوای باڵغ بوون باڵای مناڵەكە زیاد دەكات .

-نیشانەكانی كورتەباڵایی:
كورتە باڵایی بەوە دەناسرێتەوە كە باڵایی مرۆڤ كەمتر بێت لە باڵای ئاسایی بە گوێرەی تەمەن و ڕەگەز و كێش و دەتوانرێت دەستنیشان بكرێت كاتێ مناڵی كەمتر بێت بەگوێرەی چارتی گەشەی مناڵ یاخود بەرواد بكرێت بە لیستی نموونەی باڵا بە گوێرەی تەمەن و ڕەگەز . هەروەها پزیشك دەتوانێت بە شێوەیەكی گشتی باڵای چاوەڕوانكراو و ئاسایی ئەو كەسەلە كاتی پێگەشتتن دا بە چەند هاوكێشەیەك دەست نیشان بكات كە پشت بە باڵای باوك و دایكی مناڵەكە دەبەستێت .
-ئەو فەحسانەی پێویستە لە كاتی كورتی باڵا دا ئەنجام بدرێت :
ـــ فەحسی هۆرمۆنی گەشە كە پیویستە دوو جار خوێن وەربگێرێت كە یەك سەعات لە نێوانیان دابێت لەگەڵ هۆرمۆنی گەشەی لە ئەنسۆلین چوو .
ـــ فەحسی غودەی دەرەقی
ـــ فەحسی ڕێژەی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وەك كالسێوم و مەگنسێوم و زنك و ئاسن و پڕۆتین
ـــ فەحسی میز و گورچیلە و فەحسی پیسایی
ـــ فەحسی شەكرە
ـــ تیشكی ئێسك بۆ دەستی چەپ و بڕبڕەكان و هەندێ حاڵەت ڕەنگە سۆنار و تیشكی تەنووری بوێت.
ـــ فەحسی كرۆمۆسۆمی تایبەت بە نەخۆشی بۆماوەیی لە كاتی بوونی ئەگەری بوونی ئەو نەخۆشیانە.

-شێوازی چارەس كردنی كورتی باڵا:

۱ ــ دەست نیشان كردنی جۆر و هۆكاری كورتە باڵایی و چارەسەركردنی هۆكارەكانی ئەگەر بتوانرێت .
۲ ــ پێدانی هۆرمۆنی گەشە لە كاتی نەبوون یان كەمی هۆرمۆنی گەشە كە ە ڕێگەی دەرزی ژێر پێستەوە دەدرێت بە مناڵەكە ڕۆژانە و پزیشكی پسپۆڕ دیاری دەكات و هەندێك جار پێكهاتووەكانی هۆرمۆنی گەشە بە شێوەی حەپ یان قەترە و بەخاخەوە بەكاردەهێنرێت .
۳ ــ خۆركی تەندروست و دەوڵەمەند بە پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و كانزاكان وەك كالسێوم و مەگنسێوم و زنك و ئاسن .
٤ ــ وەرزشكردنی بەردەوام رۆژانە
٥ ــ ڕێكردنەوەی خەو و دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی.

 


*پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی، ئەندامی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك

1285 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations