رەوشی بەغداد ئاڵۆز بووە و گولە ھاوەنێک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتەخوار

30.10.2019

لڤین:

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گوللە هاوەنێک لەنێو ناوچەی سەوز سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمشەو چوار شەممە گوللە هاوەنێک لە نزیک باڵێۆزخانەی ئەمریکا لەنێو ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق کەوتە خوارەوە، لەئاکامدا سەربازێکی عێراقی کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ھاوکات خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن پردی سەنک لە ناوەڕاستی بەغدا تێبپەڕێنن بەرەو ناوچەی سەوز.
بەھۆی پێکدادانەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا و دەیانی دیکەش برینداربوون.
خۆپیشاندەران دەیانەوێت خۆیان بگەنە ناوچەی سەوز و هێزە ئەمنییەکانیش بە گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ رێگرییان لێدەکەن.

579 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations