بارزانیەکان سەردانی وڵاتانی دژە کورد دەکەن

29.10.2019

لڤین:

ھەرچەندە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کۆتایی پێ نەھاتووە ھەریەکە لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم سەردانی وڵتانی دژ بە کورد لە ناوچەکە دەکەن.

لە ئێستادا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێک لە وڵاتی قەتەرە، ھەرچەندە ئەجێندای سەردانەکە ئاشکرا نەبووە بەلام قەتەر تاکە وڵاتی ناوچەکەیە کە پشتیوانی ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانی کرد.

وابریاریشە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەسەر داوای تورکیا رۆژی پێنج شەممە سەردانی تورکیا بکات بەلام ناوەرۆکی سەردانەکەی تائێستا رووننەبووەتەوە.

3901 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations