رۆژنامەنوسێك لەسەر روداوی هۆقەباز زیندانی كرا

27.10.2019

لڤین: 
هەرچەندە یاسای كاری رۆژنامەنوسی بەند كردنی تیادا نیە بەڵام دادگای هەولێر لەسەر سكاڵای برازایەكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژنامەنوسێك زیندانی دەكات. 

كەمێك پێش ئێستا لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەسەر سكاڵایەكی مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستا هەریەك لە ڕۆژنامەوانان نیاز عەبدوڵا و هێمن مامەند چوونە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، پێوەست بە كوژرانی بەرپرسە توركەكە لە رێستۆرانتی هۆقەباز.

هەرچەند نیاز عەبدوڵا بە كەفالەی پێنج ملیۆن دینار تا ڕۆژی دادگاییكردن ئازاد كرا، بەڵام هێمن مامەند لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا تا ڕۆژی دادگاییكردن.

سكاڵاكار كە برازای سەرۆكی هەرێمە سكاڵاكەی بە یاسای رۆژنامەوانی تۆمار نەكردووە بەڵكو بە یاسای خراپ بەكارهێنانی مۆبایل تۆماری كردووە، ژمارەیەك پارێزەر خۆبەخشانە كار لەسەر دۆسیەكە دەكەن..

2131 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations