رۆژنامەنوسێك بەهۆی برازایەكی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ دەچێتە دادگا

27.10.2019

لڤین: 
رۆژنامەنوسێك لە هەولێر ئەمرۆ لەسەر سكاڵایەكی بارزای سەرۆكی هەرێمی كوردستان دادگایی دەكرێت و رۆژنامەنوسەكەش دەڵێت لە هیچ بابەتێكدا ناوی ئەو كەسەم نەهێناوە. 

نیاز عەبدوڵا، ڕۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی، لەلایەن برازایەكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردسان، سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە ئەمرۆ لە دادگای لێكۆڵێنەوەی هەوڵیر ئامادە دەبێت، بۆ لێكۆڵینەوە. 

ئەو رۆژنامەنوسە رایگەیاندووە ئەو داوایە لەلایەن برازایەكی سەرۆكی هەرێمەوە لەسەرم تۆمار كراوە و بە پێی ماددەی ٢ی خراپ بەكارھێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تۆماركراوە. 

ئەو رۆژنامەنوسە رەتیدەكاتەوە لە هیچ نوسینێكیدا ناوی ئەو برازایەی نێچیرڤان بارزانی هێنابێت و تەنها بیانوشیان بۆ سكاڵاكە ئەوەیە كە ئەندامی دەستەی نوسەرانی ماڵپەڕێكە كە راپۆرتی رۆژنامەوانیان لەسەر ئەو كەسە نوسیوە. 

نیاز عەبدولا وتیشی: ئەم سكاڵایەش لەبەرامبەر رەخنەكانمانە لە سیستەمی سیاسی و داگیركاری توركیا لەناو خاكی ھەرێمی كوردستان. 

5433 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations