میسی: خەونم بەو نازناوانە نەدەبینی كە پێیان گەیشتووم

26.10.2019

لڤین: 
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە دەڵێت زۆر نازناوم بەدەست هێناوە كە خەنیشم پێوە نەدەبینی، بەڵام هیچیشیان بەقەدەر بردنەوەی مۆندیال خۆش نیە بۆم. 

لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لەبارەی خەونی بردنەوەی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی وتی "هیچ یەكێك لەو نازناوانەی تاوەكو ئێستا بەدەستمهێناون بە مۆندیال ناگۆڕمەوە".

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە وتیشی "زۆر حەزم دەكرد مۆندیال ببەمەوە و ببینە پاڵەوانی جیهان، بەڵام پێموانییە هیچ یەكێك لەو دەستكەوت و نازناوانەی تاوەكو ئێستا بەدەستمهێناون بە مۆندیال بگۆڕمەوە".

ناوبراو وتیشی "ئەوەی تاوەكو ئێستا بەدەستمهێناوە، خوا پێیبەخشیوم، بەڕاستی خەونم بەو هەموو دەستكەوتانەوە نەدەدیت، چونكە ئەوە زۆر گەورەترە لەوەی من بیرم لێدەكردەوە".

643 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations