لە ماوەی 24 كاتژمێردا زۆرترین باران لە تەوێلە باریوە

26.10.2019

لڤین: 
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند باران بارین لەم هەفتەیەدا بەردەوامی دەبێت و زۆرترین بارانیش لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنوری تەوێڵە بووە. 

ەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕیا باران بارینی لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو ئاشكرا كرد و راگەیاند، زۆرترین باران لە تەوێلە باریوە كە 75.2 ملیم بووە و دوای ئەویش لە ناوچەی ئامێدی بووە كە 52.2 ملیم بووە. 

ئەو بەڕێ,ەبەرایەتیە لە لێدوانێكدا راشیگەیاندووە "بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سپی ناوەڕاستەوە ناجێگرییەك رووی لەكە‌شوهەوای كوردستان كردووە و بەوهۆیەوە لەسەرجەم هەرێمی كوردستان، بارانبارین بەشێوازی پچڕ پچڕ دەبارێت".

بەپێی پێشبینییەكانیان، ئەم ناجێگری كەشوهەوایە تاوەكو رۆژی پێنج شەممەی كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت هەرچەندە ئەگەری گۆرشانكاری هەیە بەهۆی وەرزەكەوە. 

466 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations