هاوسەری سەرۆک کۆماری تونس وازی لە دادوەری هێنا

26.10.2019

لڤین: سەنگەر سەیدقادر
سەرۆک کۆماری تازە هەڵبژێردراوی تونس لە وتارێکدا دوای لە هاوڵاتیان کرد، دەبێت ڕەخنەم لێبگرن و هەڵەکانم ڕاست کەنەوە هاوسەرەکەشی بۆ ماوەیەکی کاتی مۆڵەتی بێموچەی وەرگرت.

قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری نوێی تونس، ڕایگەیاند  "هاوڵاتیانی ئازیز تونس من فریشتەنیم تکایە کاتی پیاهەڵدان نیە بە مندا، ئەگەر دەتانەوێت هاوکارم بن و پێکەوە تونسێکی نوێ دروست بکەین دەبێت ڕەخنەم لێبگرن و هەڵەکانم ڕاست کەنەوە ئەگەر بەرە و ڕێگای هەڵە هەنگاومنا دەبێت بموەستێنن بۆئەوەی شەرمەزاری ئێوە نەبم".

ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنیش قەیس سەعید نازناوی خانمی یەکەمی هەڵوەشاندەوە کە دەدرێت هاوژینی سەرۆک کۆمار و ڕایگەیاند کە لە تونس هەموو ژنێک خانمی یەکەمە و نابێت جیاوازیان هەبێت لە خێزانی سەرۆک کۆمار.

هەر دوێنێ  خێزانی قەیس سەعید کە پیشەی دادوەرە مۆڵەتی بێ موچەی بۆ 5 ساڵ وەرگرتووە، و لەو بارەیەشەوە رای گەیاندووە "من دادوەرم بەشێکم لەدەسەڵاتی داوەری و هاوسەرەکەم لەدەسەڵاتی جێبەجێکردنە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر ناوبانگ و متمانەی دەسەڵاتی دادوەری نەبێت  مۆڵەت وەردەگرم".

922 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations