ژمارەیەک تانکەری بەنزین گەرێندرانەوە ئێران

26.10.2019

لڤین:
بەھۆی خراپی كوالێتی نەشیاوی بۆ بەکار هێنان پێنج تانكەر بەنزین لە دەروازەی سنووری باشماخ لە پێنجوێن گەڕێندرایەوە ئێران.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "لیژنەی تایبەت بەگەڕاندنەوەی باری نەشیاو و بێ کوالێتی، هەستان بەگەڕاندنەوەی 5 تەنکەر بەنزین بۆ خاکی ئێران".

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە رونیشی کردووەتەوە هۆکاری ئەو بڕیارەیان: دوای ئەوەوە بوو کە لەلایەن تاقیگەی سووتەمەنی باشماخەوە ئەنجامی پشکنینەکەی بە نێگەتیڤ دەرچوو بەهۆی نەگونجاوی بۆ بەکارهێنان و خراپی کوالێتی.

336 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations