وردەکاری پێشنیاری ئەڵمانیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام

26.10.2019

لڤین:
میدیاکانی ئەڵمانیا وردەکاری پڕۆژەی وڵاتەکەیان بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا ئاشکارا دەکەن و ئەڵمانیا پێشنیاری کردووە هەر ١٢٠ کیلۆمەتری دووجا لەلایەن وڵاتێکەوە بەرێوە ببرێت.

ئاناگرێت كرامپ كارنباوه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆپێشنیارێکی خسته‌ به‌رده‌م هاوشانەکانی و  تیایدا داوای  پێشنیاری ناوچەی ئارامی لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی لە سووریا خستەڕوو.

میدیای ئەڵمانی ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵه‌ی وڵآتەکەیان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە له‌ حاڵه‌تی قبووڵکردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی وەزیری بەرگریدا، ئه‌ڵمانیا ده‌توانێت 2500 سه‌ربازی خۆی بنێریته‌ سووریا .

بەگوێرەی وردەکاریەکانی پێشنیارەکەی ئەڵمانیا ناوچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت بۆ چەند بەشێک و هه‌ر یه‌كێك له‌و بەشانە 40 كم فراوان و 30 كم قووڵ ده‌بێت. هه‌ر وڵاتێك سەرپەرشتی یەکێک لەو بەشانە بکات. 

2366 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations