وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بڕیاری نوێیدا

24.10.2019

لڤین: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاننستی ڕایگەیاند، دوو وانەی كەوتوو لە دوو قۆناغی جیاواز دەبێت بە پەڕینەوە (عبور)  ئەوەش بە رەچاوكردنی بارودۆخی هاوڵاتیان لەقەڵەمداوە. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژۆی ئارام محەمەد، وەزیری بەسەرەوەیە ئەوەی ڕاگەیاند، بۆ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هاوڵاتیان ئەو خوێندكارانەی دوو وانەیان هەیە لە دوو قۆناغی جیاواز، بۆیان دەكرێت بە پەڕینەوە (عبور).

بەگوێرەی نوسراوەكە هەر زانكۆیەك بە گوێرەی تایبەتمەندی خۆی (التغیر الحالە) بۆ كەوتووەكان ئەنجام دەدات.

1037 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations