جێفری: گروپەكانی سەر بە توركیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

24.10.2019

لڤین: 
نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند گروپەكانی سەر بەتوركیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، لە دەنگۆی بەكار هێنانی چەكی قەدەغەكراویش لەلایەنتوركیاوە دەكۆڵنەوە. 

جیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەكیان بەدەست نەگەیشتووە كە بیسەلمێنێ توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە، بەڵام جەخت لەوە دەكاتەوە گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

ئەو رەتیكردەوە كە بەڵگەیەكیان بەردەست كەوتبێت كە توركیا پاكتاوی نەژادی بكات لە سوریادا باسیش لەوە دەكات كە "ژمارەیەكی زۆری خەڵك ئاوارەبوون بەهۆی ئەوەی گروپە چەكدارە نزیكەكان لە توركیا تاوانی جەنگیان بەرامبەر دەكەن".

ئەو لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی بەڵێنی ئەوەیدا كە لەو قسانە بكۆڵێتەوە كە ئیلهام ئەحمەد لە بەردەم كۆنگرێس وتی گومان دەكەین توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكار هێنا بێت و لەو بارەیەوە جێفری وتیشی "ئەمریكا لەو دەنگۆیانە دەكۆڵێتەوە كە باس لە بەكارهێنانی چەكی فسفۆڕ دەكەن لەلایەن توركیاوە".

559 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations