بەرپرسێكیتری ئیدارەكەی ترەمپ دەستیلەكار كێشایەوە

24.10.2019

لڤین:
دەست لەكار كێشانەوە لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەرپرسێكیتری كۆشكی سپی دەستی لەكار كێشایەوە.

كیلی ئانشۆی، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری بازرگانی، ئەمڕۆ بِیاریدا دەست لە كار بكێشێتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو بەرپرس و وەزیرانەی لە ئیدارەكەی ترەمپ دەستیان لەكار كێشاوەتەوە تا ئێٍستا 82 بەرپرسی باڵای تێپەڕ كردووە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەرچەندە ماوەی سەۆكایەتیەكەی زۆری نەماوە بەڵام زۆرترین بەپرسی ئیدارەكە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە و بەشێكیان خۆی ناچاری كردون دەست لەكار بكێشنەوە. 

2240 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations