هاڵاتیەكی رۆژئاوای كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان خۆی سوتاند

23.10.2019

لڤین: 
لە بەردەم بارەگای كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، هاوڵاتییەكی كوردی رۆژئاوای كوردستان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

سیلڤان گیلوم جنتیڵ، وتەبێژی پۆلیسی جنێڤ، رایگەیاند، ئەو كەسە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و دوای ئاگرلە خۆبەردانی بە هێلیكۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانكۆی لۆزان و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی: بە هۆی رەوشی تەندرووستییەوە، زۆر ئەستەمە پرسیار لە پاڵنەرەكانی خۆسووتاندنی بكرێت، بەڵام ئێمە گومان دەكەین ئەو بە پاڵنەری سیاسی خۆی سووتاندبێت.

775 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations