وردەكاری كێشەكانی نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەد

22.10.2019

لڤین: 
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وردەكاری كێشەی نێوان هەردوو رۆژنامەنوسەكەی سلێمانی بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت روداوەكە خۆكوژی بووە و كێشەیان لەسەر خاوەنداری خانویەك هەبووە. 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە دۆسیەی كوشتنی ئامانج بابانی و لانە مەحەمەد و منداڵەكەیان، ئەنجامی بەدواداچونی خۆی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: دوای بەدواداچوونی ورد گەیشتمە خاڵی كۆتایی كە “بكوژی لانە‌ و منداڵەكەی ‌و خودی ئامانجیش، ئامانج خۆیەتی”. و كێشەكەیان لەسەر خانوو بووە.

لەو لیچكۆڵینەوەیەدا كە بە 3 لاپەڕە بڵاوی كردووەتەوە ئاشكرای دەكات كە ئامانج بابانی و لانە محەمەد كێشەیان لەسەر كڕینی خانویەك هەبووە لە بەكرەجۆ بۆیە لانە داوای جیابونەوەی كردووە و ئەو كێشەیە پەرەی سەندووە و تا كۆتاییەكەی بەخۆ كوژی هاتووە. 

دەقی بەدواداچونەكەی سۆران عومەر: 

14451 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations