ئەردۆغان: هیچ جێگەیەك لە ئایندەی سوریا بۆ پەیەدە و یەپەگە نیە

22.10.2019

لڤین:
سەرۆك كۆماری توركیا بەهۆی شەرڤانانەوە هێرشی توند دەكاتە سەر سەۆركی فەرەنسا و دەشڵێت قەبوڵ ناكەین لەگەڵ سوپای سوریادا هێزە كوردیەكان بمێننەوە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، پێش كۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا روسیەكەی رایدەگەیەنێت: هیچ جێگەیەك لە ئایندەی سوریا، بۆ پەیەدە و یەپەگە نیە.

ناوبراو بە زمانێكی توند قسەی لەبەرامبەر هێزە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد وتیشی: توركیا ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی لە باكوری سوریا ئەگەر ئەمریكا پاپەندی بەڵێنەكانی نەبێت.

ئەو لەبەرامبەر پڕۆژە و داواكەی سەرۆكی فەرەنسا وتی: پێدەچێت ماكرۆن بەدوای ئەوەوە بێت كە شتێكی دەستبكەوێت لە باكوری سوریا، بۆیە بەرنامە و پڕۆژەی "تیرۆریستان" دەهێنێتە بەرباس.

باسی ئەوەشی كرد كە هیوادارە لەگەڵ روسیا لەبارەی باكوری سوریا بگەنە رێكەوتن و ئەو رەتیكردەوە كە قەبوڵی بكات لەگەڵ هێزەكانی سوپای سوریا هێزەكانی هەپەگە هەبێت. 

1270 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations