خۆپیشاندانەكانی عێراق رێكەوتنی لەگەڵ هەرێم دواخست

22.10.2019

لڤین: 
رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە دوا كەوتووە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم ئاشكرای دەكات لە رێكەوتن نزیك بوون. 

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان،ئاشكرای كرد كە لە ماوەی رابردوو لە رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی نزیك بوون و رایگەیاند: بارودۆخی عێراق لەو ئاستەدا نیە كە حكومەت لەم كاتەدا كار لەسەر هەموو لایەنێكی جیاواز بكات. 

ناوبراو وتیشی: خۆپیشاندانەكان تەركیزی حكومەتی عێراقی گۆڕی لە رێكەوتنی هەرێم بۆ چارەسەر كردنی خۆپیشاندانەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواو لە عادل عەبدول مەهی دەكات و خەڵكیش مافی خۆیەتی داوای مافە سەرەتاییەكانی بكات. 

دزەیی لە بارەی كردنەوەی دەروازەی سنوری فیشخابور رایدەگەیەنێت كە رەزامەندی سێ وڵاتی پێویستە و ئەمەش لە ئێٍتادا گونجاو نیە بۆیە باشترە گرنگی زیاتر بە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بدرێت. 

627 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations