ترەمپ وەڵامی بۆ بەردبارانكردنی هێزەكانیان چی بوو؟

22.10.2019

لڤین: 
هەرچەندە دوێنێ لە شارەكانی قامیشلۆ و شارۆچكەی خەبات ئەو هێزەی ئەمریكا كە كشایەوە بەرە و هەرێمی كوردستان بەردباران و پەتاتە باران كرا شیكەرەەوە ئەمریكیەكان بە مەترسی دەزانن و ترەمپیش بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت. 

دوای ئەوەی دوێنی ئەو هێزە ئەمریكیە لە رۆژئاوای كوردستانەوەكشایەوە هەرێمی كوردستان لە شاری قامیشلۆ بەهۆی بڕیاری سەرۆكی ئەمریكاوە هێ.ەكە پەتاتە باران كران و لە قەزای خەباتی سەر بە شاری هەولێریش هێ.ەكە بەردباران كران. 

لەو بارەیەوە كەناڵی فۆكس نیوز پرسیاری ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كرد، بەڵام ناوبراو هیچ وەڵامێكی ئەو پرسیارەی نەدایەوە  كە لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان هێزەانیان بەردباران كرا. 

لەو بارەیەوە میدیا و شرۆڤەكارانی سیاسی ئەمەریكی ئەمە بە شەرمەزاری دەزانن لەهەمان كاتدا بەمەترسی گەورەی دەزانن وەك پۆپ گراهام بە cnn ڕاگەیاند ئەمە زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئەمەریكا، دژایەتی خەڵك لەناوچەیەكدا بۆ هێزەكانی ئەمەریكا كە هێمنترین جێگایە بۆسوپای ئەمەریكا دەبێت بە ئاگامان بێنێتەوە.

48793 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations