ئاسایشی پارتی 13 گەنجی بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینەوە دەستگیر كرد

21.10.2019

لڤین: 
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسایشی خەبات 13 گەنجی سنوری ناوچەكەی خۆی دەستگیر كرد كە ئەمڕۆ ئێوارە چالاكیەكی مەدەنیان لە دژی هێزەكانی ئەمریكا ئەنجامدا بوو. 

ئەو گەنجانە لە دوای كشانەوەی هێزە ئەمریكیەكان لە رۆژئاوای كوردستانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو رێگایەی دەكشانەوە بەردبارانی ئۆتۆمبێلە جەنگیەكانیان كردبوو بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكیان پێ بگات. 

ئاسایش لەدوای چالایەە 13 گەنجی دەستگیر كردووە كە بەشداریان كردووە و لە ئێٍستادا گواستراونەوە بۆ ئاسایشی گشتی لە ھەولێر، تا ئێٍستاش ئاسایش لەوبارەیەوە هیچی رانەگەیاندووە.  

1059 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations