ئاسایش تۆمەتبارێكی لە بازگەی بانی مەقان دەستگیر كرد

21.10.2019

لڤین: 
دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاوڵاتیەك دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات هەڵدێت و لەبازگەی بانی مەقان دەست گیر دەكرێت. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، كە كۆپیەكی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە، تیایدا دەڵێت "ئۆتۆبێلێكی بار هەڵگر لەسەر رێگای كەركوك سلێمانی بەرامبەر خواردنگەی نوشە لەكانی شەیتان بەئۆتۆمبێلەكەی لەهاوڵاتیەكی بەرەگەز عەرەبی داوە و هەڵهاتوە دەست بەجێ هەوڵەكانمان چركردەوە بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمێبێلەكە سەرئەنجام توانیمان ئۆتۆمبێلی گومان لێكراو بدۆزینەوە و لەبازگەی بانی مەقان لەلایەن كارمەندانی بازگەكەوە دەست گیری بكەین".

ئاسایش ئەوەی راگەیاندووە هەردوو هاوڵاتیەكە بەرەگەز عەرەبن و"شۆفێری ئۆتۆمبێلە باهەڵگرەكەیە دانی ناوە بەتاوانەكەیدا و ولەهەمان كاتدا پێش ئەوەی دەستگیر بكرێت بەو بەشەی كە لەهاوڵاتیەكەی داوە پاكی كردۆتەوە بۆئەوەی هیچ ئاسەوارێكی خوێن بەجێ نەهێڵێت".

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە "لەئێستادا بەپێیی مادەی ٤۰٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕادەستی پۆلیسی چەمچەماڵ كراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە".

11113 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations